بەم کارە پێش بە کەوتنی پێڵووەکانت بگرە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بەم کارە پێش بە کەوتنی پێڵووەکانت بگرە

 

کەوتنی پێڵووەکان بە هەندێک هۆکارەوەیە، یەک لەوانە هۆکاری بۆماوەییە لە هەموو تەمەنێکدا، کە ئەگەری هەیە مرۆڤ تووش بکات، واتە ئەم حاڵەتە تەمەن ناناسێت، هەرچەند زیاتر لە تەمەنی سەرەوە پێڵوەکان شۆڕ دەبنەوە، بەڵام کەم نین ئەو کەسانەی له تەمەنی گەنجیشدا تووشی ئەم حاڵەتە بوون.

بەگوێرەی زانیاریی پسپۆڕانی ماڵپەڕی (جوان بە)دا، پێویستە لە هەموو تەمەنێکدا گرنگیی بە پێڵووەکان بدەین، چونکە کەوتن و شۆڕبوونەوەی پێڵووەکان، کاریگەریی نەرێنی لەسەر جوانیی روخسار دروست دەکات. سوودوەرگرتن لە چای کیسەیی گوڵەبەیبوون، بەهۆی ئەوەی تایبەتمەندیی دژە هەوکردنی هەیە، بۆ پێڵووەکان کەڵکی زۆرە، تەنیا پێویستە جاروبار چای کیسەیی گوڵەبەیبوون شێدار بکەن، پاشان بۆ ماوەی 15- 20 خولەک چاوتان دابخەن و لەسەر چاوەکانی دابنێن.