تایبەتمەندیی ئەو منداڵانەی لە ڕووی دەروونییەوە تەندروستن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

تایبەتمەندیی ئەو منداڵانەی لە ڕووی دەروونییەوە تەندروستن

 

بە باوەڕی دەروونناسان، منداڵی تەندروست منداڵێکە، کە لە بوارەکانی دەروونی و  کۆمەڵایەتی وەکوو پێویست گەشەی کردووە. بێ گومان هەر جۆرە هەڵسوکەوتێکی خێزانەکان. بەتایبەت دایک و باوک و شێوەی پەروەردەکردنیان  بە هەردوو لایەنی ئەرێنی و نەرێنی، ڕاستەوخۆ کاریگەریی لەسەر دروستبوونی کەسایەتیی منداڵ دادەنێت.

پسپۆڕانی دەروونناس پێیان وایە، منداڵی تەندروست لە رووی دەروونییەوە منداڵێکە، کە هەمیشە هیوای هەیە و بێ هیوا نییە، منداڵی تەندروست پڕە لە شادی و خۆشحاڵی و دڵگەرمە بە ژیان و عیزەتی نەفسی هەیە، باوڕێکی زۆری بە خۆی هەیە، بۆیە لە قوتابخانەش هەمیشە وەکوو منداڵێکی سەرکەوتوو دەیناسن، چونکە هەبوونی ئەم دوو هەستە لە منداڵدا کاریگەریی ئەرێنی هەیە لەسەر ئاستی وشیاریی ئەو لە قوتابخانە. دەروونناسان ئاشکرای دەکەن، ئەگەر منداڵ زۆر شەرمن بێ، ئەوا باوەڕی بە خۆی نییە و لە قوتابخانە کەسێکی گۆشەگیرە و سەبارەت بە فێربوونی زۆربەی وانەکان تووشی کێشە دەبێت، پێویستە خێزانەکان ئاگاداری ئەم بابەتە بن و بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە منداڵەکەیان بۆ لای پسپۆڕی دەروونناس ببەن. لەکۆتاییدا منداڵی تەندروست منداڵێکە، هاوڕێیەکانی خۆشدەوێ و بە گشتی کەسێکی سازگارە و لەگەڵ هاورێیەکانی رێک دەکەوێ و حەزی لێیە لەناو کۆمەڵگادا ئامادەیی هەبێت و منداڵێکی شەرمن نییە.