ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشەممە ١٧⁄٩⁄٢٠٢٠ له مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانیی (ئه‌منه سوره‌كه)ی شاری سلێمانی، مه‌راسیمێك بۆ ناساندن و بڵاوکردنه‌وه‌ی کتێبی (ئەو ساڵەی بێژەری دەنگی کوردستان بووم)ی نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ند (حه‌مه ره‌شید هه‌ره‌س) بەڕێوەچوو.
له‌سه‌ره‌تای مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا ، ئامانج عه‌بدوڵا سوور، به‌رێوبه‌ری كه‌ناڵی سلێمانی وەک رێکخەری مەراسیمەکە گوتارێکی پێشكه‌ش كرد ئاماژه‌ی به رۆڵی نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ند (حه‌مه ره‌شید هه‌ره‌س)دا له‌كاركردن له رادیۆی ده‌نگی كوردستان و خزمه‌تی به بواری هونه‌ری كوردی ، “كه له رۆژانی خه‌باتی ئازادی‌دا رۆڵیان هه‌بوو له جۆشدانی خه‌بات و رووبه‌رووبونه‌وه‌ی دیكتاتۆری و داگیركاریدا.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به رۆڵی میدیا و راگه‌یاندنكاران به تایبه‌ت رادیۆی ده‌نگی كورستان دا كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا ببووه بڵندگۆی نووسه‌ران و ئازادیخوازانی كوردستان و گه‌یاندنی ده‌نگی شۆڕشگێران و ئازادیخوازان ب خه‌ڵكی كوردستان هه‌موو دنیا”.
لەلایەکی دیکەوە د.سالار عوسمان بریكاری وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتارێکی پێشكه‌شكرد و رایگه‌یاند” مه‌راسیمه‌كه له رووی كات و شوێن و كتێبه‌كه‌وه ماناداره كه مانگی ئه‌یلووله هێمایه به یادی شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوول و هاوكات یادی ریفراندۆمی شانازی نه‌ته‌وه‌یمانه و كتێبێك باس له مێژووی میدیای خه‌باتگێڕ و شاخ ده‌كات ، به‌تایبه‌ت نه‌وه‌ی تازه پێویسته بۆی بگه‌ڕێته‌وه و له ماناكانی تێبگات تا ئاینده‌یه‌كی به‌رهه‌مدارتر دروست بكات ، بۆیه جێگای ده‌ستخۆشیه بۆ گۆڤاری گوڵان و ته‌له‌فزیۆنی سلێمانی توانیان لێره كۆمان بكه‌نه‌وه”.
له كۆتایی مه‌راسیمه‌كه‌دا له‌لایه‌ن نوسه‌ره‌وه كتێبی (ئەو ساڵەی بێژەری دەنگی کوردستان بووم) پێشكه‌ش بە ئاماده‌بووانی مه‌راسیمه‌كه كرا.