كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

ژمارەیەک هاووڵاتیی دەڤەری ڕاپەڕین لە هەولێر پلازمای خوێنەکانیان دەبەخشن

 

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ چوارشەممە 18/9/2020، ھەڵمەتێکی بەخشینی پلازمای خوێن بۆ چاکبووەوانی کۆڕۆنا لە لایەن کارمەندان و هاووڵاتیانی سنووری ڕاپەڕین لە هەولێر بەڕێوەچوو.

تەها محەمەد، گوتەبێژی تەندروستی ڕاپەڕین، بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند:   "ئەمڕۆ چوار شەممە 18/9/2020، ھەڵمەتێکی بەخشینی پلازمای خوێن بۆ چاکبووانی کۆڕۆنا لە لایەن کارمەندان و هاووڵاتیانی سنووری ڕاپەڕین لە هەولێر بەڕێوەچوو، کە ژمارەیان 12 کەس بوو".

گوتیشی:   "بەڕێوبەرایەتی بانکی خوێنی ھەولێر بۆ دووەمین جار ھاوکاری سەنتەری گواستنەوەی خوێنی ڕانیەی کرد بە دابینکردنی چەندان یەکەی پلازما بۆ سەنتەرەکەمان و بە بەخشەرانی خۆمان ھەڵمەتێکی بەخشینی پلازما بەڕێوەچوو لە بانکی خوێنی ھەولێر کە دوای ئەوە ئەو پلازمایەش کە بەخشراوە لە ھەولێر دەگەرێندرێتەوە بۆ ڕانیە".

ڕاشیگەیاند:  "کە جگە لە پلازمای بەخشەرانی خۆمان، بانکی خوێنی هەولێر چەندان پلازمای خۆشیان پێشکەشی ئێمە کرد، کە تێچووی ھەر بەخشینێکی پلازما 450  دینارە و چەندان پشکنینیش بۆ بەخشەرەکان  کراوە".