كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

گەشتوگوزاری سۆران: هیچ بڕیارێك بۆ ڕێگەدان بە هاتنی گەشتیارانی ئێرانی نەدراوە

بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سۆران، ڕای گەیاند بۆ كردنەوەی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران بەڕووی گەشتیارانی ئێرانی، تا ئێستا هیچ بڕیارێک نەدراوە و چاوەڕوانی بڕیار و رێنمایی حكوومەتین.

  بارزان محەمەد، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سۆران، بە (باسنیوز) راگەیاند: "سنووری بەڕێوەبەرایەتییەكەمان هەر چوار قەزاكانی (سۆران، رواندز، مێرگەسۆر و چۆمان) لەخۆ دەگرێت و ئێستا لەژێر چاودێریی ئێمە و بە پابەندكردنی خاوەن شوێنە گەشتیارییەكان بە رێنماییەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئەم شوێنانە بەڕووی گەشتیاراندا كراونەتەوە و رۆژانە ژمارەیەكی زۆری گەشتیاری ناوخۆی و پارێزگاكانی عێراق، بۆ گەشت و سەیران روو لە سەیرانگەكانی سنوورەكەمان دەكەن".

 گوتیشی: "سەبارەت بە هاتنی گەشتیارانی ئێرانیش، چاوەڕوانی بڕیاری فەرمیی حكوومەتی هەرێمی كوردستانیان، بۆ كردنەوەی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران بەڕووی گەشتیاراندا، چونكە تا ئێستا هیچ بڕیارێكی فەرمی لەم رووە نەدراوە، بەڵام بە كردنەوەی دەروازەكە بەڕووی گەشتیاراندا پێشبینی دەكەین، گەشتیارێكی زۆر لە وڵاتی ئێران ڕوو لە هەرێمی كوردستان بکەن".