گوتەبێژی حكوومەت: ئەوانەی چاویان بە پڕۆژەكانی كابینەی نۆیەم هەڵنایەت لێدوانی چەواشەكارانە دەدەن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

گوتەبێژی حكوومەت: ئەوانەی چاویان بە پڕۆژەكانی كابینەی نۆیەم هەڵنایەت لێدوانی چەواشەكارانە دەدەن

ڕوونكردنەوەیەكی لەبارەی پڕۆژەكانی ڕێگاوبان بڵاو كردەوە

گوتەبێژی فەرمیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕوونكردنەوەیەكی لەبارەی پڕۆژەكانی ڕێگاوبان و ئاوەدانكردنەوە بڵاو كردەوە.

د. جوتیار عادل، گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوە كرد، کابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له ‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ته‌مه‌نیدا، چه‌ندین پرۆژه‌ی گرنگی رێگاوباون له‌ ناوچه‌ جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ كردووه‌.

ڕوونیشی كردەوە: ”ئه‌وانه‌ی كه چاویان به‌ کار و پڕۆژە خزمه‌تگوزارییه‌كانی كابینه‌ی ئێستا هه‌ڵنایه‌ت، به‌ لێدوانی چه‌واشه‌كارانه‌ هه‌وڵی به‌لاڕێدابردنی ڕای گشتی و خراپ به‌كارهێنانی سۆز و عاتیفه‌ی هاووڵاتییان سه‌باره‌ت به‌ رووداوه‌كانی هاتوچۆ ده‌ده‌ن“.

گوتەبێژی فەرمیی حكوومەت جەختی كردەوە، به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردن، له‌ مانگی ته‌مووزی ساڵی 2019 تا ته‌مووزی 2020، (22) پرۆژه‌ی رێگاوبان به‌ بودجه‌ی 110 ملیار و 791 ملیۆن دینار جێبەجێ كراوە. هەروەها سه‌رپه‌رشتیی (69) پرۆژه‌ی بەردەوامی رێگاوبان دەكرێت كه‌ به‌ بودجه‌ی دوو تریلیۆن و 475 ملیار و 868 ملیۆن دینار جێبه‌جێ ده‌كرێن.

گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان باسی لەوە كردووە، ”وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ته‌نیا له‌ به‌شی رێگاوباندا به‌شی كۆتایی پرۆژه‌ی ستراتیژیی 120 مه‌تریی هه‌ولێر له‌ نێوان رێگای سەرەکیی هەولێر و مووسڵ تا رێگای هەولێر - کەرکووک بە گوژمەى زياتر لە 88 مليۆن دۆلار جێبه‌جێ كردووه. شه‌قامی بارزانی له‌ دهۆك به‌ پرۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانییه‌وه‌ به‌ به‌های 69 ملیار دینار جێبه‌جێ كراوه‌. هه‌ردوو پرۆژه‌ی 150 مه‌تریی هه‌ولێر و 100 مه‌تریی سلێمانیش له‌ جێبه‌جێكردندان“.

لە بەشێكی دیكەی ڕوونكردنەوەكەدا هاتووە: ”حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌ڕای بارودۆخی سه‌ختی دارایی و په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا، به‌پێی توانای خۆی له‌ پرۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی بواری رێگه‌وبان به‌رده‌وام بووه و به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ به‌رنامه‌ و پلانه‌ راگه‌یاندراوه‌كانی بۆ پێشخستن و به‌رفراوانكردنی رێگاوبانه‌كانی هه‌رێم سڵ ناكاته‌وه‌. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هاوسه‌نگی له‌ پرۆژه‌ جیاوازه‌كانی نێشته‌جێبوون، رێگاوبان، ئاو و كاره‌با و خزمه‌تگوزارییه‌ گشتییه‌كانی دیكه‌ له‌ ته‌واوی ناوچه‌ جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌دی دینێت.

لە هەرێمی كوردستان، ئەگەر چی هێشتا هێلی شەمەندەفەر نییە، بەڵام بەرێگای قیڕتاو و نۆژەنکراودا هاتوچۆ دەکەین”.

ئەمەش دەقی ڕوونكردنەوەكەیە: 

  کابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ته‌مه‌نیدا، چه‌ندین پرۆژه‌ی گرنگی رێگاوباون له‌ ناوچه‌ جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ كردووه‌.

ئه‌وانه‌ی كه چاویان به‌ کار و پڕۆژە خزمه‌تگوزارییه‌كانی كابینه‌ی ئێستا هه‌ڵنایه‌ت، به‌ لێدوانی چه‌واشه‌كارانه‌ هه‌وڵی به‌لارێدا بردنی رای گشتی و خراپ به‌كارهێنانی سۆز و عاتیفه‌ی هاووڵاتییان سه‌باره‌ت به‌ رووداوه‌كانی هاتووچۆ ده‌ده‌ن.

به‌ پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردن، له‌ مانگی ته‌مووزی ساڵی 2019 تا ته‌مووزی 2020، (22) پرۆژه‌ی رێگاوبان به‌ بوودجه‌ی (110,791,000,000) دینار جێبه‌جێكراون.

وه‌زاره‌ت هه‌روه‌ها سه‌رپه‌رشتیی (69) پرۆژه‌ی بەردەوامی رێگاوبان ده‌كات كه‌ به‌ بوودجه‌ی (2,475,868,000,000) دینار جێبه‌جێ ده‌كرێن.

(2,437,072) پرۆسه‌ی كێش كردن له‌ وێستگه‌كانی كێش له‌ پارێزگاكانی هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك و هه‌ڵه‌بجه‌ و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكانی گه‌رمیان و راپه‌رین جێبه‌جێكراون.

وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردن له‌ هه‌ڵمه‌تی خێرای چاككردنه‌وه‌ی رێگاوبانه‌كانی نێوان شاره‌كان له‌ ماوه‌ی (70) رۆژدا، (79) پرۆژه‌ به‌ به‌های زیاتر له‌ (42) ملیار دینار له‌ هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆك جێبه‌جێ كردووه.

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ته‌نیا له‌ به‌شی رێگاوباندا، به‌شی كۆتایی پرۆژه‌ی ستراتیژیی 120 مه‌تری هه‌ولێر له‌ نێوان رێگای سەرەکیی هەولێر و مووسڵ تا رێگای هەولێر کەرکوک بە گوژمەى زياتر لە 88 مليۆن دۆلار جێبه‌جێ كردووه. شه‌قامی بارزانی له‌ دهۆك به‌ پرۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانییه‌وه‌ به‌ به‌های 69 ملیار دینار جێبه‌جێ كراوه‌. هه‌ردوو پرۆژه‌ی 150 مه‌تری هه‌ولێر و 100 مه‌تری سلێمانیش له‌ جێبه‌جێكردندان.

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌ڕای بارودۆخی سه‌ختی دارایی و په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا، به‌پێی توانایی خۆی له‌ پرۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی بواری رێگه‌وبان به‌رده‌وام بووه و به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ به‌رنامه‌ و پلانه‌ راگه‌یاندراوه‌كانی بۆ پێشخستن و به‌رفراوانكردنی رێگاوبانه‌كانی هه‌رێم سڵ ناكاته‌وه‌. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هاوسه‌نگی له‌ پرۆژه‌ جیاوازه‌كانی نێشته‌جێبوون، رێگاوبان، ئاو و كاره‌با و خزمه‌تگوزارییه‌ گشتییه‌كانی دیكه‌ له‌ ته‌واوی ناوچه‌ جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌دی دینێت.

لە هەرێمی كوردستان، ئەگەر چی هێشتا هێلی شەمەندەفەر نییە، بەڵام بەرێگای قیڕتاو و نۆژەنکراودا هاتووچۆ دەکەین.


د. جوتیار عادل
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
17/9/2020