تاوانێکی دیکەی قێزەوەن لە بەغدا رووی دا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

تاوانێکی دیکەی قێزەوەن لە بەغدا رووی دا

تاوانێکی دیکەی قێزەوەن لە بەغدای پایتەختی عێراق رووی دا و پۆلیس روونکردنەوە دەدات.

پۆلیسی بەغدا رایگەیاندووە، رۆژی چوارشەممە 16-9-2020، گەنجێکیان بە تۆمەتی دەستدرێژیی سێکسی و کوشتنی کچێک، دەستگیر کردووە.

کوڕەکە لە ناوچەی دۆرە لە بەغدا هەوڵی دەستدرێژیکردنە سەر کچێکی داوە، بەڵام کچەکە بەرگری لەخۆی کردووە و دواتر کوڕەکە بە چەقۆ سەری ئەو کچەی بڕیوە.

پۆلیسی بەغدا ئاماژەی بەوەش کردووە، کە کوڕەکە دانی بەوەدا ناوە، کە ویستوویەتی دەستدرێژی بکاتە سەر کچەکە و دواتر سەری بڕیوە.

پێشتریش لە رۆژی سێشەممە 15-9-2020، خێزانێکی کورد، کە لە دایک و باوکێک و کچێک پێکهاتبوو، لەلایەن گەنجێکی بەغداوە لە ناوچەی مەنسوڕ لە بەغدا، بەشێوەیەکی دڕندانە کوژران.