له‌ژێر چاودێریی سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، سێ پڕۆژه‌ى كاره‌با له ناحیه‌ى (كه‌سنه‌زان)ى سه‌ر به پارێزگاى هه‌ولێر كرانه‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 17/9/2020 له كه‌سنه‌زان و له مه‌راسیمێكدا، له‌ژێر چاودێریی مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و به ئاماده‌بوونى ئه‌ندازیار كه‌مال محه‌مه‌د ساڵح، وه‌زیرى كاره‌باى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و فرسه‌ت سۆفى، پارێزگارى هه‌ولێر، سێ پرۆژەى كاره‌با كرانه‌وه.
پڕۆژه‌كانیش بریتی بوون له:
• بنیاتنانی وێستگەی كارەبای كەسنەزان 11/33/132 كەی ڤی
• ڕاكێشانی هێڵی پاڵەپەستۆی بەرزی 132 كەی ڤی
• دەرهێنانی 8 فیدەری 11 كەی ڤی