یەکێتیی مامۆستایان: چەند پێشنیازێک بۆ پرۆسەی خوێندن دەخەینە ڕوو
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

یەکێتیی مامۆستایان: چەند پێشنیازێک بۆ پرۆسەی خوێندن دەخەینە ڕوو

ئەمڕۆ پێنجشەممە یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان لە هەولێر کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیان بەست و ئاماژە بەوە دەکەن لەبارەی پرۆسەی خوێندن و دواکەوتنی مووچە، چەند پێشنیازێک دەخەنە روو.

ئەحمەد گەرمیانی، جێگری سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٧/٩/٢٠٢٠ بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند سێ مانگ جارێک کۆبوونەوەی مەکتەبی تەنفیزیی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان بەڕێوە دەچێت و ئەم کۆبوونەوەیەی ئەمجارەیان بەرلە پرۆسەی خوێندنی ساڵی ٢٠٢٠ - ٢٠٢٠١ بووە.

گوتیشی: "ئێمە وەک یەکێتیی مامۆستایان چەند پێشنیازێکمان هەیە بۆ پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ بەتایبەتی کە تێبینیمان لەسەر پرۆسەی تەواوکاری لە خوێندن بە ‌شێوەی ئەلیکترۆنی و ئۆنلاین هەیە و پێمان وایە سیستەمی ئۆنلاین لە هەرێمی کوردستان گرفتێکی زۆری دەبێت و بەو شێوەیە ئاسانە نابێت.

لەبارەی ئەوەی ئایا لەم دۆخەدا مامۆستایان ئامادەن بچنە هۆڵەکانی خوێندنەوە و وانە بڵێنەوە، جێگری سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان گوتی: "لەڕووی تەکنیکییەوە، نە مامۆستا خولێکی بۆ کراوەتەوە و نە لە هیچ شوێنێک بەشدار بووە، بۆیە زەحمەت و ئاستەم دەبێت، دەبوا پێشتر ئێمە ئامادەکاریی باشیان بۆ ئەم کارە بکردایە، تەنانەت ڕۆشنبیریی قوتابیان و کەسوکاری قوتابیانیش لەلایەکی دیکەوە ڕێگە نادات بەو شێوەیە پرۆسەکە بەڕێوە بچێت".

ئەحمەد گەرمیانی ڕوونیشی کردەوە: "لەم کۆبوونەوەیەدا گفتوگۆ لەسەر دواکەوتنی مووچە و پرۆسەی پەروەردە دەکەین و بارودۆخەکە تاوتوێ دەکەین و بێگومان لە کۆتاییشدا بە چەند پێشنیازێک دەردەچین کە ئاراستەی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی دەکەین".