حەلبوسی بە سەردانێکی سێ رۆژە گەیشتووەتە کوێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

حەلبوسی بە سەردانێکی سێ رۆژە گەیشتووەتە کوێت

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە سەردانێکی سێ رۆژە، گەیشتووەتە کوێت.

ئاژانسی فەرمیی هەواڵیی کوێتی (کۆنا) بڵاوی کردووەتەوە، کە محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە سەردانێکی فەرمی، شەوی چوارشەممە 16-9-2020، گەیشتووەتە وڵاتەکە.

کۆنا ئاماژەی بەوە کردووە، کە مەرزوق عەلی غانم، سەرۆکی ئەنجوومەنی ئومەی کوێتی (پەرلەمان) و مەنهەل سافی، باڵوێزی عێراق لە کوێت، پێشوازییان لە محەمەد حەلبوسی کردووە.

هەروەک ئەو ئاژانسە کوێتییە بڵاوی کردووەتەوە، حەلبوسی ماوەی سێ رۆژ لە کوێت دەمێنێتەوە و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کۆ دەبێتەوە.

وێنەی ساتی گەیشتنی حەلبوسی