لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ژمارەی تووشبوانی پەتای کۆرۆنا بەرز بووەوە، تا ئێستاش لەو وڵاتە زیاتر لە 201 ھەزار کەس بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە.
بەپێی دوایین ئامارەکان تا ئێستا (پێنجشەممە 17/9/2020)، کۆی گشتیی تووشبوانی پەتای کۆرۆنا لە ئەمریکا گەیشتووەتە شەش ملیۆن و 828 ھەزار و 301 کەس، ئەمەش لەکاتێکدایە بەیانیی دوێنێ چوارشەممە ژمارەی تووشبوانی کۆرۆنا لە ئەمریکا، شەش ملیۆن و 788 ھەزار و 147 کەس بوو، بهمهش له 24 كاتژمێرى ڕابردوودا، 40 ههزار و 154 كهس تووشى كۆرۆنا بوونه.
تا ئێستا لە ئەمریکا 201 ههزار و 348 کەس بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، ھەروەھا چوار ملیۆن و 119 ھەزار و 158 کەسیش چاک بوونەتەوە.
پەخشی ڕاستەوخۆی ئاماری تووشبوانی پەتای کۆرۆنا و ئەو کەسانەی بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەست داوە.