ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە 30 ملیۆن کەس تێپەڕی
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە 30 ملیۆن کەس تێپەڕی

ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە 30 ملیۆن و 29 هەزار و 380 کەس.

بەپێی خشتەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 17-9-2020ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبووی پەتای کۆرۆنایان هەیە بریتین لە ئەمریکا، هیندستان، بەرازیل، رووسیا، پیرۆ، کۆڵۆمبیا، مەکسیک، باشووری ئەفریقیا، ئیسپانیا، ئەرجەنتین، چیلی، ئێران، فەرەنسا، بەریتانیا، بەنگلادیش، سعودیە، پاکستان، عێراق، تورکیا، ئیتاڵیا، فلیپین، ئەڵمانیا، ئەندەنووسیا، ئیسرائیل، ئۆکرانیا، کەنەدا، بۆلیڤیا، قەتەر، ئیکوادۆر، کازاخستان، رۆمانیا، دۆمەنیکا، پەنەما، میسر، کوێت، بەلجیکا، مەغریبی عەرەبی، عومان، سوید، هۆڵەندا و چین.

هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، 21 ملیۆن و  731 هەزار و 37 کەس تووشبووی پەتاکە، چاک بوونەتەوە.

هەر بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، تا ئێستا 945 هەزار و 812 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.

ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی دیکە دەگوازرێتەوە و رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بە پەتایەکی جیهانی داناوە، لە کۆتایی ساڵی رابردوو (2019) لە شاری وهان لە چین سەری هەڵدا.