وەزارەتى ئاوەدانکردنەوە: سەرجەم رێگاکانى نێوان شار و شارۆچکەکان دەکرێنە دوو ساید
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

وەزارەتى ئاوەدانکردنەوە: سەرجەم رێگاکانى نێوان شار و شارۆچکەکان دەکرێنە دوو ساید

بەرپرسێکى وەزارەتى ئاوەدانکردنەوە رایگەیاند بەپێى کارنامەى کابینەى نۆیەم بڕیارە رێگاى نێوان سەرجەم شار و شارۆچکەکانى هەرێمى کوردستان بکرێنە دوو ساید، ئەمەش دەوەستێتە سەر ئەو توانایەی هەیە.

سدقى ئامێدی، بریکارى وەزارەتى ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن بۆ کاروبارى رێگاوبان بە(باسنیوز)ى راگەیاند: "بەپێى کارنامەى کابینەى نۆیەم و ئەو پلانەى کە وەزارەت دایناوە، بڕیارە سەرجەم رێگا سەرەکییەکانى نێوان پارێزگاکان، قەزا و ناحیەکان بکرێنە جووت ساید، ئەگەر قەیرانى دارایی نەبووایە تا کۆتایى ئەمساڵ سەرجەم پڕۆژەى رێگا دوو سایدەکان تەواو دەبوون".

راشیگەیاند: "قەیرانى دارایى و ئەو بارە ئابوورییە دژوارەى کە حەفت ساڵە بەرۆکى هەرێمى کوردستانى گرتووە، بووەتە هۆى دواکەوتنى پڕۆژەکان و راگرتنیان، چونکە بودجەى بەکارخستن و پەرەپێدانیش وەستاوە، ئەمەش بووەتە بۆتە گەورەترین بەربەست لەبەردەم کارەکانى زۆرینەى پڕۆژەکان".

ئاماژەى بە ئەوەش کرد: "رێگاى سەرجەم پارێزگاکان بە دووساید کراوە تەنیا بەشێکى کەمى رێگاى کۆیە نەبێت، کە ئێستا کارى لێدەکرێت، ئەوەى ماوە بە دوو ساید بکرێت تەنیا بەشێک لە رێگاى نێوان قەزا و ناحیەکانە کە ئێستا لەژێر کارکردندان، چەندین بەڵێندەریش بەبێ ئەوەى هیچ بڕە پارەیەکیان وەرگرتبێت بەردەوامن لە پڕۆژەکان، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت زۆرینەى ئەو پڕۆژانەى ئێستا کاریان تێدا دەکرێت زۆرینەیان لە کۆتایى ئەمساڵ تەواوبن".