كەركووك.. هەشت تووشبووی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەست دا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

كەركووك.. هەشت تووشبووی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەست دا

"150 كەسی دیكەش تووشی ئەو پەتایە بوون"

گوتەبێژی فەرمانگەی تەندروستیی كەركووك ڕایگەیاند، هەشت تووشبووی دیكەی كۆرۆنا لە شاری كەركووك گیانیان لەدەست دا.

سامان یابە، گوتەبێژی فەرمانگەی تەندروستیی كەركووك، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “ڕۆژیچوارشەممە 16/9/2020، لە شاری كەركووك 150 كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون و هەروەها 129 كەسی دیكەش لەو پەتایە چاك بوونەوە”.

گوتیشی: “هاوكات هەر هەمان ڕۆژ هەشت تووشبووی دیكەی كۆرۆنا لە شاری كەركووك گیانیان لەدەست دا”.

تا ئێستا نزیكەی 12 هەزار كەس لە سنووری شاری كەركووك تووشی كۆرۆنا بوونە و لەو ژمارەیەش 381 كەسیان گیانیان لەدەست داوە.