كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

بەم ڕووەکە پێستت لە تامیسک پاک بکەوە

 

وەک دەگوترێ تامیسک بەهۆی بەکتریای (هێرپس سمپلێکس) لە دەوری لێوەکان سەرهەڵدەدات و لە کەسێکەوە بۆ کەسێکیتر دەگوازرێتەوە. بێ گومان دەرمانی دژی تامیسک زۆرن، بەڵام لەم بابەتەدا ئاشناتان دەکەین بە جۆرە دەرمانێکی ڕووەکی، کە کاریگەریی باشی دەبێت لەسەر سڕینەوەی تامیسک لە دەوروبەری لێودا.

بەگوێرەی زانیارییەکانی گۆڤاری تەندروستیی (سێو)، ڕووەکی ئالۆڤێرا دژی ڤایرۆس و دژی هەوکردنە و دەتوانن بۆ دەرمانکردنی هەموو برینەکان، بەتایبەت تامیسک کەڵکی لێ وەربگرن، ڕووەکی ئالۆڤێرا دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکانی B6 و B2 و B1 و ڤیتامینی جۆری C و هەموو ئەم تایبەتمەندییانە کاریگەریی لەسەر باشبوونەوەی خێرای برینەکانی پێست و تامیسک هەیە.