بۆچی؟
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بۆچی بۆ شاسوار حەڵاڵە بەڵتەچییەکانی شەق بدەن لە خاوەن پشکەکانی چاڤیلاند و نووسەرانیش قسەیان نییە؟

بۆچی بەڵتەچییەکانی شاسوار پەلاماری رۆژنامەنووسان بدەن لەبەردەم گوندی ئەڵمانی، هیچ کەمپنێکی لە دژ ناکرێت؟ ئەم نووسەر و ڕۆژنامەنووسە ئازادانە لە کوێن؟

بۆچی خۆپیشاندان بۆ شاسوار ڕەوا بێت و بۆ حەقدار و خاوەن پشکەکانی چاڤیلاند کە ملیۆنەها دۆلاری لێوەرگرتوون، کەس نە حەق و نە مایە نازانێت، ڕەوا نەبێت؟

بۆچی بەرنامەیەکیان لە (ئێن ئاڕ تی) داناوە بەناوی سەکۆی ئازاد، بەڵام تۆقیون لە دەنگی ئازاد و حەقداری خاوەن پشکەکان؟

بۆچی و بە چ حەقێک ژنبرا و پاسەوانی شاسوار عەبدولواحید شەق بەسەر خۆپیشاندەران و خاوەن پشکەکان ببەخشنەوە، ئەمەش بە ئاسانی تێپەڕێت بەسەریاندا؟

بۆچی شاسوارێکی قەرزاری حکومەت و خەڵک نابێت کەس پێی بڵێ قەرزەکانم بدەرەوە؟

رۆژنامەنووسان بۆچی؟ ئەدیبان بۆچی؟ ئەهلی قەڵەم و فیکر بۆچی؟ بەرپرسانی حکومی و حزبی لە سلێمانی بۆچی؟ بۆچی و دەیان بۆچیی دیکە..