بڕیارە سبەی پێنجشەممە یەكێتی مامۆستایانی كوردستان لەسەر ڕەوشی پەروەردەیی لە هەرێمی كوردستان كۆبێتەوە.
لە ڕاگەیاندراوێكدا كە بۆ دەزگاكانی ڕاگەیاندنیان ناردووە، یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە سبەی پێنجشەممە، كاتژمێر ١٠ی بەیانی لە هۆڵی هوتێل كاپیتۆڵ لە هەولێر، لەبارەی ڕەوشی پەروەردە و کاروباری ڕێکخراوەیی کۆدەبێتەوە.