شاجوانی عێراق وێنەیەكی خۆی لەگەڵ سەرۆكی مۆسادی ئیسرائیل بڵاوكردەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

شاجوانی عێراق وێنەیەكی خۆی لەگەڵ سەرۆكی مۆسادی ئیسرائیل بڵاوكردەوە


شاجوانی عێراق بۆ ساڵی ٢٠١٧، وێنەیەكی خۆی لەگەڵ سەرۆكی دەزگای هەواڵگریی مۆسادی ئیسرائیلیدا بڵاو كردەوە، كە دوێنێ شەو لە ئاهەنگە مێژووییەكەی كۆشكی سپیدا گرتبوویان.


سارە عیدان شاجوانی پێشووی عێراق دوێنێ شەو بەشداری لە ئاهەنگە مێژووییەكەی كۆشكی سپیدا كردبوو، كە تیایدا بە ئامادەبوونی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، ڕێككەوتنامەیەكی مێژوویی لە نێوان ئیمارات، بەحرەین و ئیسرائیلدا ئیمزا كرا.


عیدان لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی "ئینستاگرام" وێنەكەی خۆی لەگەڵ یوسی كۆهین سەرۆكی مۆساد بڵاو كردووەتەوە و نووسیویەتی وێنەی لەگەڵ سەرۆكی مۆساد گرتووە و هیواخوازە ناحەزانی تۆمەتی پیلانگێڕی و بەكرێگیراوییەتی مۆسادی بدەنەپاڵ.