گوڵاڵە.. هەڵەی باوکێک بووە هۆی گیانلەدەستدانی منداڵەکەی
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

گوڵاڵە.. هەڵەی باوکێک بووە هۆی گیانلەدەستدانی منداڵەکەی

 

لە ناحیەی گوڵاڵەی سنووری خانەقین، باوکێک بە ئۆتۆمبێلەکەی خۆی بە هەڵە بە منداڵێکی خۆیدا کێشا و لە ئەنجامدا گیانی لەدەست دا.

تەلعەت رەفعەت، بەرپرسی بنكەی پۆلیسی نەخۆشخانەی خانەقین، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "لە ناحیەی  گوڵالەوە تەرمی مندالێكی كوڕ-ی تەمەن چوار ساڵیان گەیاندە نەخۆشخانە كە باوكی لە كاتی بردنە ژوورەوەی ئۆتۆمبێلەکەی بۆ نێو ماڵەکەی بە هەڵە شێلاویەتی”.

ئاماژەی بە ئەوەش دا کە منداڵەکە دەستبەجێ و لە شوێنی ڕووداوەکە گیانی لەدەست داوە.