ھەندێک لایەن و میدیا ھەوڵیان دا لە گرنگیی سەرکەوتنی دەزگا ئەمنییەکانی ھەرێم کەم بکەنەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ھەندێک لایەن و میدیا ھەوڵیان دا لە گرنگیی سەرکەوتنی دەزگا ئەمنییەکانی ھەرێم کەم بکەنەوە

 

کوشتاری خانەوادەیەکی کورد لە ناو جەرگەی بەغدا بۆ ھەر مرۆڤێک و بە تایبەت بۆ کورد ناخھەژێن بوو. تۆڕەکۆمەلایەتیەکان پڕبوون لە دەربڕینی داخ و تووڕەیی خەڵک. زۆری نەبرد تاوانباری سەرەکی کە بە نیازبوو بەرەو تورکیا ڕابکات لە ھەولێر دەستگیر کرا. ئەمجارەش ئاسایشی کورد نەیھێشت خوێنی خانەوادەیەکی کورد بە فیڕۆ بڕوا و ھەر زوو تاوانبارەکەیان دەستگیرکرد. ئەم چەندە ئاسودەیی بەخشیە دڵی ھەر کوردێک و شەپۆلێکی دەستخۆشی لە دەزگاکانی ئەمنیی کوردستان تۆڕەکۆمەلایەتێەکانی داپۆشی. بەڵام ئەوەی جێگەی سەرسورمان بوو ھەندێ لایەن و میدیای ناوخۆ، ھەر زوو ھەولیاندا لە گرنگیی ئەو دەسکەوتەی دەزگا ئەمنییەکانی ھەرێم کەم کەنەوە و ھەوالی ساختەیان بلاوکردەوە کە گوایە پەیوەندییان بە دەزگا ئەمنییەکانی بەغدا کردووە و گوایە بە ھاوکاری ئەوان سێ کەس گیراون، لە کاتێکدا ھیچ دەزگایەکی عێراقی بەشدار نەبووە و تەنیا یەک کەس دەستگیر کراوە !.

ئەم جۆرە مامەلەی ئەو کەس و لایەنانە جێگەی ھەلوەستەیە و خەڵکی دەبێت ئەو نیازانەیان بخوێننەوە کە ریشەی لە بێگانەپەرستی و خۆ بەکەم زانیندایە.