كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

دادوەرانی فیستیڤاڵێكی نێودەوڵەتیی فیلم لە ڕۆژئاوای کوردستان دیاری کران


ئەندامانی لیژنەی دادوەری یەکەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "لێلوون" لە ڕۆژئاوای کوردستان دەستنیشان کران.


لە لایەن بەرپرسانی یەکەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "لێلوون Leloun" لە ڕۆژئاوای کوردستان، ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی ئەم ڕووداوە سینەماییە دەستنیشان کران، کە بریتین لە:
عەلی ئەحمەد بەدرخان سەرۆکی لێژنەی دادوەران، دەرهێنەری کورد و مامۆستای زانکۆ لە وڵاتی میسر.
توورەج ئەسڵانی دەرهێنەر، سیناریۆنووس و بەڕێوەبەری وێنەگرتن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
بەڕۆژ ئاکرەیی نووسەر، شاعیر، وەرگێڕ، فۆتۆگرافەر و ئەکتەر لە هەرێمی کوردستان.
حوسێن حەسەن دەرهێنەر و ئەکتەر لە هەرێمی کوردستان.
بەندێتا ئاڕجێنتیری دەرهێنەری بەڵگەفیلم و ڕخنەگری سینەمایی لە وڵاتی ئیتالیا.
ئاپۆ و. بازیدی دەرهێنەر و سیناریۆنووسی باکووری کوردستان و دانیشتووی ئەمریکا.
خاتوو ئێریک گۆنزالێس فلۆرێس توێژەر و لێکۆڵەری سینەمایی و مامۆستای زانکۆ لە مەکسیك.

لەم خولەی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "لێلوون" 58 فیلم لە بەشە جۆراوجۆرەکانی ئەم ڕووداوە هونەرییە، وەکو هێمای 58 ڕۆژ خۆڕاگریی قارەمانانەی خەڵکی عەفرین لە بەرانبەر هێرشەکانی تورکیا بە شێوەی گشتی نمایش دەکرێن.

فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "لێلوون" بە یارمەتی "کۆمۆنی سینەمایی ئاڤرین" Avrîn کە ڕێکخراوێکی هونەریی سەر بە هونەرمەندانی عەفرینە، ڕۆژی 23ی سێپتەمبەری 2020 هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانی ئاشتی لە کەمپی ئاوارەکانی عەفرین لە ناوچەی شەهبا بەڕێوەدەچێت.