داودئۆغلو: توركیا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بە تەنها ماوەتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

داودئۆغلو: توركیا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بە تەنها ماوەتەوە

لەمبارەیەوە ڕەخنەی توند لە ڕۆڵی ئەردۆغان دەگرێت


ئەمڕۆ چوارشەممە ئەحمەد داودئۆغلو سەرۆكی پارتی "داهاتوو" و سەرۆك وەزیرانی پێشووتری توركیا ڕەخنەی توندی لە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەركۆماری توركیا گرت و بە هۆكاری بەتەنها مانەوەی توركیا لە ململانێكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەسفی كرد.


داودئۆغلو رایگەیاندووە كە سیاسەتە هەڵەكانی ئەردۆغان بووەتە هۆی ئەوەی توركیا لە ناو تەنگژەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بە تەنها بمێنێتەوە.


سەرۆكی پارتی داهاتوو، كە پارتێكی نوێی توركیایە و لەلایەن ئەو سەركردانەوە دامەزراوە كە لە پارتی داد و گەشەپێدانی دەسەڵاتداری توركیا جیابوونەتەوە، لە دیدارێكی رۆژنامەی "ئەحوال"دا گوتوویەتی "سەرەڕای ئەوەی توركیا لەسەر حەقە لە تەنگژەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، كەچی بە تەنها ماوەتەوە لە ڕووبەڕووبوونەوەی تەنگژەكان و ئازەربایجان تاكە وڵاتە پشتیوانیمان لێ دەكات".


داودئۆغلو لەمبارەیەوە بە پێویستی زانیوە حكوومەتی وڵاتەكەی پەیوەندییەكانی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكە بژیێنێتەوە، لە ناویشیاندا لەگەڵ وڵاتی میسر، بۆ ئەوەی بتوانن لەبارەی نەخشەكێشانی سنووری ئاوی نێوان دوو وڵاتەكەدا، بگەنە ڕێككەوتن.