پەیامێک لە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

پەیامێک لە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیامێکی سەبارەت بە تیرۆرکردنی خێزانە سێ کەسییە کوردەکەی بەغدا بڵاوکردەوە.

لە یەیامەکەیدا کە وێنەیەکی بۆ(باسنیوز) نێردراوە مەسرور بارزانی، وێڕای دەربڕینی هاوخەمیی خۆی بۆ ڕووداوەکە دەستخۆشیش لە هێزە ئەمنییەکانی هەولێر دەکات کە توانیان بە زووترین کات تاوانباری سەرەکی دەستگیر بکەن.

ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە:-

وێڕای  هاوخەمیی و سەرەخۆشی کردن لە بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو دارا رەئوف کە بەداخەوە  لە شاری بەغدا بە شێوەیەکی دڕندانە خۆی و هاوسەری و کچێکی شەهیدکران، ئەم  تاوانە بە تووندترین شێوە  ئیدانە دەکەم ، لە هەمانکاتدا دەستخۆشی لە دەزگا ئەمنییەکانی شاری هەولێر دەکەم کە توانییان بە زووترین کات، تاوانباری سەرەکی دەستگیر بکەن . دەستی ماندووی یەک بە یەکیان دەگوشم و پێیان دەڵێم ئیوە جێی شانازی ئێمەن.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

2020/9/16