ئەمریكا هێزێكی لە دەوروبەری باڵوێزخانەكەی لە ناوچەی سەوزی بەغدا بڵاوكردەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئەمریكا هێزێكی لە دەوروبەری باڵوێزخانەكەی لە ناوچەی سەوزی بەغدا بڵاوكردەوە


ئەمشەوی چوارشەممە ئەمریكا هێزێكی سەربازی لە دەوروبەری باڵوێزخانەكەی لە ناوچەی سەوزی بەغدا بڵاوكردەوە، ئەمەش كەمێك دوای كەوتنە خوارەوەی مووشەكێك لە ناوچەی سەوز دێت.


میدیاكانی عێراق بڵاویان كردەوە كە هێزێكی ئەمریكی لە ناوەڕاستی ناوچەی سەوزی بەرپرسنشینی بەغدا بڵاو كراونەتەوە، ئەمەش وەكو ئامادەكارییەكی پێشوەختەیە لە ئەگەری هەر هێرشێك بكرێتە سەر باڵوێزخانەی ئەمریكا.


لە هەمان كاتدا چەند فڕۆكەیەك لە ئاسمانی ناوچەی سەوزدا دەفڕن، بەم هۆیەوە هاووڵاتییانی ناوچەكە ترسیان لێ نیشتووە و بەشێكیان ماڵەكانیان بەجێ هێشتووە.


جێی باسە ماوەیەكە بە شێوەیەكی بەردەوام، ڕۆژانە و شەوانە ناوچەی سەوزی بەغدا دەكرێتە ئامانجی هێرشی مووشەكی.