80 هەزار ژاپۆنی تەمەنیان لە سەرووی 100 ساڵەوەیە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

80 هەزار ژاپۆنی تەمەنیان لە سەرووی 100 ساڵەوەیە


وەزارەتی تەندروستیی ژاپۆن بڵاوی كردەوە ژمارەی ئەو هاووڵاتییانەیان كە تەمەنیان لە سەرووی 100 ساڵەوەیە، 80 هەزار كەسی تێپەڕاندووە.


وەزارەتی تەندروستیی ژاپۆن ڕاپۆرتێكی نوێی لەسەر ژمارەی بەساڵاچووانی وڵاتەكەی بڵاوكردووەتەوە، لە راپۆرتەكەدا هاتووە كە تەنها ئەمساڵ ژمارەی ئەو كەسانەی تەمەنیان لە سەرووی 100 ساڵەوەیە، نۆ هەزار كەسن، بەمەش كۆی گشتیی بەساڵاچووان لە وڵاتەكەیان سەرووی 80 هەزار كەسە.


راپۆرتەكە ئاماژەی بەوە داوە كە زۆربەی ئەو كەسانەی لەو تەمەنانەدان خانمانن و لە ناوچەكانی شیمان و كوتشی دەژین.


كریگ ویلكوكس كە توێژەرێكی ئەمریكییە پێیوایە ژاپۆنییەكان زیاتر گرنگی بە خواردنە دەریاییەكان دەدەن و لە هەندێك دوورگەی ئەو وڵاتە خەڵكانێك سێ ژەمە خواردنیان ماسی و خواردنە دەریاییەكانە، هەر ئەمەش وای كردووە تایبەتمەندی تەمەنی ژاپۆنییەكان جیاواز بێت لە دانیشتووانی جیهان.