وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی ئاشکرای کرد لە چاکسازییەکانی سلێمانی ٤٠ سزادراو تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونە و لە ھەولێر سێ کەس و لە دھۆکیش کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەبووە.
کوێستان محەمەد وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمان ژمارەیەک پێشنیازی باشی لە بارەی دۆخی چاکسازییەکان پێداوی”.
سەبارەت بە ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە زیندانەکان، وەزیری کار گوتی: “لە چاکسازییەکانی سلێمانی ٤٠ سزادراو تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونە و چاک بوونەتەوە
لە چاکسازییەکانی ھەولێریش سێ کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونە و چاک بوونەتەوە.بەڵام لە پارێزگای دهۆک هیچ سزادراوێک تووشی کۆرۆنا نەبووە”.
ئاماژەی بە ئەوەش دا کە لە پارێزگای دهۆک تەنیا کارمەندێک کە پاسەوانی یەکێک لە چاکسازییەکانی دهۆک بووە بە هۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانی لەدەست داوە.