كۆمپانیای (یونیفرسال بیكشرز) ڕایگەیاندووە کە فیلمێكی تازە لە سەر ژیانی خانمە ئەستێرەی پۆپی ئەمریكی مادۆنا بەرهەم دەهێنێت.
دوێنی سێشەممە ١٥ی٩ی٢٠٢٠، كۆمپانیای (یونیفرسال) بۆ بەرهەمهێنانی فیلم ڕاگەیاندراوێكی لەمبارەیەوە بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوەداوە، کە فیلمەكە لەلایەن خودی مادۆنا كاری دەرهێنانی بۆ دەكرێت و هەورەها خۆشی بەشدار دەبێت.
هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکە ئەوەش خراوەتە روو، كە سیناریستی ناسراوی ئەمریكی دیابلو كودی سیناریۆی فیلمەكەی نووسیوە و ماڵپەری (سكای نیوز)ی عەرەبییش ئەوەی خستووەتە روو، کە لە فیلمەكە زیاتر تیشك خراوەتە سەر لایەنە هونەرییەكانی مادۆنا.
مادۆنا خاوەنی پڕفرۆشترین ئەلبوومی گۆرانییە لەسەر ئاستی جیهان و تاوەكو ئێستا 355 ملیۆن لە ئەلبوومەكانی فرۆشراوە و تەمەنیشی 50 ساڵە و بەشداری لە چەندین فیلم كردووە.