دژە تیرۆری كوردستان زانیاری لەبارەی خێزانە كوردەكەی بەغدا بڵاودەكاتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

دژە تیرۆری كوردستان زانیاری لەبارەی خێزانە كوردەكەی بەغدا بڵاودەكاتەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە دژە تیرۆری كوردستان رایگەیاند بەم زووانە زانیاری لەبارەی ئەو خێزانە كوردەی لە بەغدا كوژران، بڵاو دەكاتەوە.


دژە تیرۆری كوردستان لە هەژماری فەرمیی خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك بڵاوی كردەوە كە له‌باره‌ى ئه‌و خێزانه‌ كورده‌ى دوێنێ شه‌و له‌ به‌غدا كوژران، له‌ ماوه‌يه‌كى زۆر كورتدا زانيارى بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌.


لە راگەیەندراوەكەی دژە تیرۆردا هاتووە "له‌باره‌ى ئه‌و خێزانه‌ كورده‌ى دوێنێ شه‌و له‌ به‌غدا به‌شێوه‌يه‌كى دڕندانه‌ كوژران، ده‌زگا ئه‌منييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان سه‌ره‌داوى باشيان ده‌ست كه‌وتووه‌ و له‌ ماوه‌يه‌كى زۆر كورتدا زانيارى زياتر بڵاوده‌كه‌ينه‌وه‌".