لیژنەی نەزاهە: 90%ی سامانی عێراق دەدزرێ
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لیژنەی نەزاهە: 90%ی سامانی عێراق دەدزرێ

 

ئەندامێکی لیژنەی نەزاهە لە پەرلەمانی عێراق دۆسییەکی گەندەڵی مەترسیدار ئاشکرا دەکات.

عالیە نسەیف، ئەندامی لیژنەی نەزاهەی عێراق بە میدیاکانی عێراقی ڕاگەیاند: "لیژنەكەمان دۆسیەیەكی هەیە، كە ناو نراوە (دۆسیەی نەوەدەكان) تایبەت بە سەرجەم وەزارەتەكانی دەوڵەت كە گرێبەستیان تیا ئەنجام دەدرێت".

ئەو پەرلەمانتارە مەبەست لە وشەی (نەوەدەكان)ی ڕوونیکردەوە و گوتی: "(نەوەدەکان) مانای بردنی پارەی دەوڵەتە بە ڕێژەی 90%ی گرێبەستەكە و تەرخانكردنی تەنها 10%ی بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژە، بەمەش 90%ی سامانی وڵات دەدزرێت".

نسەیف، پێیوایە نابێت لەو گەندەڵییە گەورە بێدەنگ بن، گوتیشی: "ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پێكهێنانی لیژنەیەكی تایبەت بە گەندەڵی و تاوانە گەورەكانی ڕاگەیاند، لیژنەكەمان ئامادەیە بۆ هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەكەی حکوومەت و پێشكەشكردنی شارەزایی و زانیارییەكان لەپێناو ڕیشەكێشكردنی گەندەڵی".

دوپاتیشیكردەوە، پێویستە لیژنە باڵاكە دۆسیەكانی گەندەڵی تاوانە گەورەكان بكاتەوە و پشكنین بۆ ئەو گرێبەستانە بكات كە وەزارەتەكان لە ساڵی 2003ەوە تائێستا ئەنجامیانداوە.

ڕاپۆرتەکانی دژ بە گەندەڵی ئاماژە بەوە دەکەن لە دوای ساڵی 2003ەوە تاکو ساڵی 2019 داهاتی عێراق زیاتر لە هەزار ملیار دۆلار بووە، بەڵام بەهۆی گەندەڵی، زۆری ئەو داهاتە بەفیڕۆ دراوە و کەمترین پڕۆژەی پێ کراوە.