هەواڵگریی عێراقی: بکوژانی پزیشکێکی دەرمانساز لە بەغدا دەستگیر کران
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

هەواڵگریی عێراقی: بکوژانی پزیشکێکی دەرمانساز لە بەغدا دەستگیر کران

دەزگای هەواڵگریی و لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی عێراقی دەستگیرکردنی بکوژانی پزیشکێکی دەرمانساز لە بەغدا، رادەگەیەنێت.

رۆژی 20-7-2020، ژمارەیەک چەکدار هەڵیانکوتایە سەر دەرمانخانەیەک لە ناوچەی بەلەدیات لە بەغدا و جگە لە دزینی دەرمان، پزیشکێکی دەرمانسازی دەرمانخانەکەشیان بە ناوی دکتۆر محەمەد، کوشت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 16-9-2020، دەزگای هەواڵگریی عێراقی لە بەیاننامەیەکدا، رایگەیاندووە، دوو کەسیان بە تۆمەتی کوشتنی ئەو پزیشکە دەرمانسازە، دەستگیر کردووە.

هەروەک لە بەیاننامەکەدا هاتووە، بکوژەکان لە گەڕەکی زڕاعەی ناوچەی بەلەدیات لە بەغدا دەستگیر کراون و دانیان بەوەدا ناوە، کە بۆ دزی چوونەتە سەر دەرمانخانەکە.