له‌ژێر چاودێریی سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سێ پڕۆژه‌ى كاره‌با له‌ كه‌سنه‌زان ده‌كرێنه‌وه‌
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

له‌ژێر چاودێریی سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سێ پڕۆژه‌ى كاره‌با له‌ كه‌سنه‌زان ده‌كرێنه‌وه‌


وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، له‌ژێر چاودێریی سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، سێ پڕۆژه‌ى كاره‌با له‌ ناحیه‌ى (كه‌سنه‌زان)ى سه‌ر به‌ پارێزگاى هه‌ولێر ده‌كرێنه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 16/9/2020، وه‌زاره‌تى كاره‌با ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كردووه‌ته‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: "كاتژمێر 10ى سه‌رله‌به‌یانیی سبه‌ى پێنجشه‌ممه‌ 16/9/2020 له‌ كه‌سنه‌زان، له‌ژێر چاودێریی مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، وەزارەتی كارەبا سێ پرۆژە دەكاتەوە".

پڕۆژه‌كانیش بریتین له‌:

• بنیاتنانی وێستگەی كارەبای كەسنەزان 11/33/132 كەی ڤی
• ڕاكێشانی هێڵی پاڵەپەستۆی بەرزی 132 كەی ڤی
• دەرهێنانی 8 فیدەری 11 كەی ڤی