بەلەمێک بە 80 پەنابەری نایاساییەوە لە ئاوەکانی یۆنان، وەرگەڕا و نغرۆ بوو.
ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاوی کردووەتەوە، کە بەلەمەکە رۆژی دووشەممەی رابردوو لە بەلەمەکە لە ئاوە هەرێمییەکانی یۆنان، نغرۆ بووە.
بەلەمەکە 80 پەنابەری نایاسایی کورد، ئەفغانی، پاکستانی، بەنگلادیشی و سۆماڵی هەڵگرتبوو، کە بەنیازبوون لە تورکیاوە بەقاچاغ خۆیان بگەیەننە ئیتاڵیا.
هەروەک ماڵپەڕەکەبڵاوی کردووەتەوە، پۆلیسی یۆنانی هەوڵی رزگارکردنی بەلەمەکەی داوە، بەڵام سەرکەوتوو نەبووە و بەلەمەکە نغرۆ بووە.
زانیارییە میدیاییەکان ئاماژە بە رزگاردنی 57 پەنابەری نایاسایی ناو بەلەمەکە دەکەن و تا ئێستاش تەرمی دوو ژن و دوو منداڵی شەش و حەوت ساڵان، دۆزراونەتەوە.