سبه‌ى له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كى سلێمانى ده‌وام ڕاده‌گیرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

سبه‌ى له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كى سلێمانى ده‌وام ڕاده‌گیرێت

 

بەڕێوەبەرایەتیی ڕەگەزنامە و باری شارستانیی سلێمانی، ئاگادارییه‌كى له‌باره‌ى ڕاگرتنى ده‌وامى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان بڵاو كرده‌وه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 16/9/2020، بەڕێوەبەرایەتیی ڕەگەزنامە و باری شارستانیی سلێمانی، ئاگادارییه‌كى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا هاووڵاتییان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌: "سبه‌ى پێنجشه‌ممه‌ 17/9/2020، ئیش و کارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ڕەگەزنامە و باری شارستانیی سلێمانی ڕادەگیرێت، ئه‌مه‌ لەبەر پابەندبوون بە ڕێنوێنییه‌ تەندروستییه‌كان و تووشبوونی ھەندێک کارمەندی بەڕێوەبەرایەتییه‌كه‌مان بە کورۆنا، لەسەر بڕیاری بەڕێوەبەری ڕەگەزنامەی سلێمانی بڕیار درا بە ڕاگرتنی ئیش و کارەکانی ناو بەڕێوەبەرایەتی بە مەبەستی ڕشاندنی دەرمانی پاککردنەوە لە دژی کۆرۆنا".

له‌ ئاگادارییه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، سبەی پێنجشەممە دەوام ڕادەگیرێت و سەردانیان مەکەن.