لە هەرێمی کوردستان ٢٦ تووشبووی دیکەی پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەست دا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لە هەرێمی کوردستان ٢٦ تووشبووی دیکەی پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەست دا

بەپێی نوێترین ئامار و ڕاپۆرتی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کورستان، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٢٦ تووشبووی دیکە بەهۆی پەتای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەش دراوە ئەوانەی بەهۆی پەتای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە لە هەولێر ٤ کەس، دهۆک ١٣ کەس، سلێمانی ٨ کەس و ڕاپەڕینیش یەک کەس بوون.

لە نوێترین ڕاپۆرتی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە ژمارە ٢٠٣ کە ئەمڕۆ چوارشەممە 2020.9.16 بڵاو کراوەتەوە، هاتووە جیاواز لە گیانلەدەستدانی ٢٦ تووشبوو، هاوکات لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لە هەموو هەرێمی کوردستان ٧٥٤ هاووڵاتیی دیکە تووشی پەتای کۆرۆنا بوون، هاوکات ٤٩٥ کەسیش لە پەتاکە چاک بوونەتەوە.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ   COVID19 ژمارە (٢٠٣)

١. پشکنین:  (٥٩٢٠ پشکنینی نوێ)

(١٦٤٥ هەولێر)، (٧٠٤ سلێمانی، ١٥٤ گەرمیان، ٢٤٤ ڕاپەڕین)، (٣١٣٣ دهۆك)، (٤٠ هەڵەبجە)

٢. تووشبوو:  (٧٥٤ تووشبووی نوێ)

(٢٠٨ هەولێر)

(١٠٥ سلێمانی، ٢٧ گەرمیان، ٨٨ ڕاپەڕین)

(٣٠٦ دهۆك)

(٢٠ هەڵەبجە)

٣. چاکبوون: (٤٩٥ چاکبوون)

(١٨٧ هەولێر)

(٣٥ سلێمانی، ٢٨ گەرمیان، ١٥ ڕاپەڕین)

(٢١١ دهۆك)

(١٩ هەڵەبجە)

٤. مردن:  (٢٦ مردن)

(٤ هەولێر)

(٨ سلێمانی، ١ ڕاپەڕین)

(١٣ دهۆك)

ئاماری گشتی:

کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)

پشکنین ٣٩٨٦٠٣ (١٤٩٤٧٤ هەولێر، ١٠٢٢٣٤ سلێمانی، ١٤٣٢٣٦ دهۆك، ٣٦٥٩ هەڵەبجە)

تووشبوون ٣٨٦٦١ (١٤٨٤٨ هەولێر، ١٤١٦٦ سلێمانی، ٨٣٤٤ دهۆك، ١٣٠٣ هەڵەبجە)

چاکبوون ٢٤٥٢٢ (١١٢٠٣ هەولێر، ٩١٧٢ سلێمانی، ٢٩٤٢ دهۆك، ١٢٠٥ هەڵەبجە)

لەژێر چارەسەر ١٢٧٢٢ (٣١٤٢ هەولێر، ٤٢٤٦ سلێمانی، ٥٢٥٩ دهۆك، ٧٥ هەڵەبجە)

مردن ١٤١٧ (٥٠٣ هەولێر، ٧٤٨ سلێمانی، ١٤٣ دهۆك ، ٢٣ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

 وەزارەتی تەندروستی        

حکومەتی هەرێمی کوردستان   

١٦ی ئەیلول ٢٠٢٠