(باسنیوز) ناوەرۆکی راپۆرتی لیژنەی ماڤی مرۆڤ لەسەر دۆخی چاکسازییەکان بڵاو دەکاتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

(باسنیوز) ناوەرۆکی راپۆرتی لیژنەی ماڤی مرۆڤ لەسەر دۆخی چاکسازییەکان بڵاو دەکاتەوە

لیژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی و داکۆکی لە مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی کوردستان، لەبارەی ڕەوشی ئێستای چاکسازییەکانی گەوران، ژنان و منداڵان لە هەر سێ پارێزگای هەولێر، سلێمانی و دهۆک ڕاپۆرتێکیان ئامادە کردووە و چەند پێشنیارێکییشیان خستووەتە ڕوو.

ئەو ڕاپۆرتە کە لە ئەنجامی سەردان و بەداواداچوونی لیژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی و داکۆکیکردنە لە مافی مرۆڤ، ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان بە ئامادەبوونی کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەخرێتە ڕوو و ڕەوشی زیندانی و چاکسازییەکان تاوتوێ دەکرێن.

لە بەشێک لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە: بینای چاکسازییەکانی گەوران لە هەر سێ پارێزگای هەولێر، سلێمانی و دهۆک بە ستانداردی جیهانی دروست کراون و هەرکامەیان توانای لەخۆگرتنی ٩٠٠ سزادراویان هەیە.

ئاماژە بەوەش کراوە بەهۆی زۆری ژمارەی سزادراوانی تیرۆر لە چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان، گیروگرفتی زۆر ساز بووە دەبێ چارەسەر بکرێن، کە زۆرترین ژمارەی سزادراوان دانیشتووی ناوەڕاست خوارووی عێراقن.

کەمیی ژمارەی کارمەند و هێزی جێبەجێکار لە پاسەوان، چاودێر و مەئمووری پاراستنی ئاسایشی چاکسازییەکان، گرفتێکی دیکە کەلە ساڵی ٢٠١٢وە تا ئێستا هیچ کەسێک لە چاکسازییەکان دانەمەزراوە، لە کاتێکدا ژمارەی سزادراوان لە چاکسازییەکان لە زیادبووندان.

لە بەشێکی دیکەی ڕاپۆرتەکەدا باسی گیروگرفتی خواردن و فرۆشگەکانی ناو چاکسازییەکان کراوە، هەروەها باس لە نەبوونی مووچە و دەرماڵەی پێویست بۆ کارمەندان کراوە کەلە دەوامن و بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان بە گیرفانی بەتاڵ ئەرکەکانیان جێبەجێ دەکەن.

لە ڕاپۆرتەکەی لیژنەی مافی مرۆڤدا هاوکات چەند پێشنیارێکیش لەبارەی ڕەوشی چاکسازییەکان خراوەتە ڕوو کە لە دوو لە پێشنیارەکاندا هاتووە:

پێویستە پەرلەمان دانیشتنی پەلە ئەنجام بدات و تێیدا بانگهێشتی وەزیرانی ناوخۆ، داد و کارو و کاروباری کۆمەڵایەتی بکرێت و لەبارەی ئەو کێشانە گفتوگۆ بکرێت.

هاوکات باس لەوەش کراوە پێشنیار دەکەین پەرلەمانی کوردستان یاسای لێبووردنی گشتیی ساڵی ٢٠١٧ هەموار بکاتەوە و بە مەرجەکانی یاسای ئازادکردنی بە مەرج (افراج شرطی).

 

دەقی ڕاپۆرتەکە: