لە ڕووسیا پێنج ھەزار و 670 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا تۆمار كران
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لە ڕووسیا پێنج ھەزار و 670 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا تۆمار كران


لە ڕووسیا ژمارەی تووشبوانی پەتای کۆرۆنا بەرز بووەوە، تا ئێستاش لە ھەمان وڵات زیاتر لە 18 ھەزار کەس بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە.

بەپێی دوایین ئامارەکان، ئەمڕۆ چوارشەممە 16/9/2020، لە ڕووسیا پێنج ھەزار و 670 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون، ژمارەی تووشبوانی پەتاکەش لە وڵاتەکە گەیشتە ملیۆنێک و 79 ھەزار 519 کەس. ‌

ئەمەش لەکاتێکدایە دوێنێ سێشەممە لە ڕووسیا، پێنج ھەزار و 529 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا ببوون.

ھەر لە ڕووسیا 132 کەسی دیکە بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست دا، کۆی گشتیی مردوانیش لە ھەمان وڵات بەھۆی پەتاکەوە گەیشتە 18 ھەزار و 917 کەس، تا ئێستاش لە ڕووسیا 890 ھەزار و 114 کەس لە کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.

 

پەخشی ڕاستەوخۆی ئاماری تووشبوانی پەتای کۆرۆنا و ئەو کەسانەی بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەست داوە.