بەوێنە.. چالاکوانانی عێراق بکوژی خێزانە کوردەکەی بەغدا ئاشکرا دەکەن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بەوێنە.. چالاکوانانی عێراق بکوژی خێزانە کوردەکەی بەغدا ئاشکرا دەکەن

چالاکوانانی عێراق لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکوژی خێزانە کوردەکەی بەغدا، ئاشکرا دەکەن.

رۆژی سێشەممە 15-9-2020، ژمارەیەک چەکداری نەناسراو چوونەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی دارا رەئوف لە ناوچەی مەنسوڕ لە بەغدا و خۆی و هاوسەرەکەی و شیلانی کچیان سەر بڕیوە.

بەشێک لە میدیا عێراقییەکان باس لەوە دەکەن، کە چەکدارەکان بۆ دزی چوونەتە سەر ماڵی ئەو خێزانە کوردە و تاوانەکەیان ئەنجام داوە، بەڵام هاووڵاتییان باس لە هۆکارێکی دیکە دەکەن.

چالاکوانان و هاووڵاتییانی عێراق لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان شیلان دارا بە یەکێک لە چالاکوانانی خۆپیشاندانەکانی بەغدا هەژمار دەکەن و دەڵێن، ئەو یەکێک بوو لە ئەندامانی تیمی پزیشکیی چارەسەرکاری بریندارانی خۆپیشاندانەکان.

بەشێکی دیکە لەو چالاکوانانە، پێیانوایە میلیشیاکانی حەشدی شەعبی لە پشت کوژرانی ئەو دایک و باوک و کچەوەن و بەڵگەی ئەو رایەشیان بەوە دەهێننەوە، کە؛

-ناوچەی مەنسوڕ پارێزراوە و ئەگەر کەسێک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە رێگای پێنەدرێ، ناتوانێ بچێتە ناویەوە.

- ئەو خێزانە بەردەوام پاڵپشتیی خۆپیشاندەرانیان دەکرد.