چەند زانیارییەک لەبارەی دایکی پزیشکە کوردە کوژراوەکەی بەغدا ئاشکرا دەبێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

چەند زانیارییەک لەبارەی دایکی پزیشکە کوردە کوژراوەکەی بەغدا ئاشکرا دەبێت

دایکی ئەو کچە پزیشکە کوردەی لە بەغدای پایتەختی عێراق بەشێوەیەکی دڕندانە کوژرا، فەرمانبەری دەوڵەت بووە.

بەپێی زانیارییەکان، درەنگانی شەوی سێشەممە 15-9-2020، ژمارەیەک چەکداری نەناسراو چوونەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی دارا رەئوف لە ناوچەی مەنسوڕ لە بەغدا و خۆی و هاوسەرەکەی و شیلانی کچیان سەر بڕیوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 16-9-2020، فەرمانگەی دەزگا ئاینی و خێرخوازییەکان لە دەستەی وەقفی سوننە لە عێراق، بەیاننامەیەکی دەرکردووە و تێیدا سەرکۆنەی کوشتنی ئەو خێزانەی کردووە.

فەرمانگەکەی وەقفی سوننە ئاماژەی بەوە کردووە، کە خاتوو عالیە رەشید نەجم، هاوسەری دارا رەئوف و دایکی شیلان دارا، فەرمانبەری پێشووی دەستەکە بووە بە پلەی (شارەزا) و لە ساڵی 2018 خانەنشین بووە.

هەروەک فەرمانگەی دەزگا ئاینی و خێرخوازییەکان لە دەستەی وەقفی سوننە رایگەیاندووە، خاتوو عالیە رەشید نەجم زیاتر لە 40 ساڵ خزمەتی وەقفی سوننەی کردووە و دوا پۆستەکانیشی لەو دەستەیە، بەڕێوەبەری بەشی پلاندانان و چاودێری و هەروەها بەڕێوەبەری بەشی مزگەوتەکان بووە.

وێنەیەکی خاتو عالیە