پەرلەمانی یابان سەرۆک وەزیرانی نوێی وڵاتی هەڵبژارد
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

پەرلەمانی یابان سەرۆک وەزیرانی نوێی وڵاتی هەڵبژارد

پەرلەمانی یابان دوای دەست لەکار کێشانەوەی سەرۆک وەزیران، سەرۆک وەزیرانی نوێ، هەڵدەبژێرێت.

رۆژی دووشەممە 14-9-2020، لە کۆنگرەی پارتی لیبراڵیی دیموکراتیی یابان، یوشیهیدی سوگا، وەک سەرۆکی نوێی حزبەکە، دەستنیشان کرا.

ئەمڕۆ چوارشەممە 16-9-2020، یوشیهیدی سوگا لە کۆبوونەوەیەکی پەرلەمانی وڵاتەکەی، بە دەنگی 314 پەرلەمانتار لە کۆی 462 پەرلەمانتار، بە سەرۆک وەزیرانی نوێی یابان هەڵبژێردرا.

بە بەخشینی متمانە بە سوگا، پێویستە لەسەری لە چەند کاتژمێرێکدا وەزیرانی حکوومەتەکەی رابگەیەنێت و بەپێی زانیارییە میدیاییەکانیش، سوگا زۆرینەی وەزیرەکانی کابینەکەی شینزۆ ئابێ، لە پۆستەکانیان دەهێڵێتەوە.

یوشیهیدی سوگا (لەدایکبووی 1948)، دەبێتە سەرۆک وەزیرانی یابان و شوێنی شینزۆ ئابێی سەرۆک وەزیرانی دەست لەکار کێشاوە، دەگرێتەوە.

رۆژی 28-8-2020، شینزۆ ئابێ، سەرۆک وەزیرانی یابان دەست لەکار کێشانەوەی خۆی لە پۆستی سەرۆکایەتیی حکوومەتی وڵاتەکەی، راگەیاند.

شینزۆ ئابێ هۆکاری دەست لەکار کێشانەوەی بۆ بوونی نەخۆشی گێڕایەوە، کە لە تەمەنی گەنجییەوە تووشی هەوکردنی کۆڵۆن بووە.