به‌ڤیدیۆ.. ئه‌یووب عه‌لی كلیپێكی نوێ بڵاو ده‌كاته‌وه‌
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

به‌ڤیدیۆ.. ئه‌یووب عه‌لی كلیپێكی نوێ بڵاو ده‌كاته‌وه‌

 

ئه‌یووب عه‌لی، هونه‌رمه‌ندی كورد، به‌م زوانه‌ نوێترین ڤیدیۆ كلیپی خۆی به‌ ناوی (كۆڵبه‌ر) بڵاو ده‌كاته‌وه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ ئه‌یووب عه‌لى له‌ هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی، له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام)، به‌شێك له‌ ڤیدیۆ كلیپه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه،‌ كه‌ به‌م زوانه‌ ته‌واوی ڤیدیۆ كلیپه‌كه‌ بڵاو ده‌كرێته‌وه‌.

ئه‌یووب عه‌لى خۆی كاری ئاوازدانانی بۆ گۆرانییه‌كه‌ كردووه‌ و دلێر دلاوه‌ كاری وێنه‌گرتن و ده‌رهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپه‌كه‌ كردووه‌.

ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ له‌ ناوه‌ڕاستی ساڵانی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو ده‌ستی به‌ كاری هونه‌ری كردووه‌، خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك ئه‌لبوومی گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه‌.