فیلمی سینه‌مایی (غه‌ریبانه‌ له‌م خۆشبه‌ختییه ده‌ڕوانم) به‌رهه‌م هێنرا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

فیلمی سینه‌مایی (غه‌ریبانه‌ له‌م خۆشبه‌ختییه ده‌ڕوانم) به‌رهه‌م هێنرا

 

سه‌رجه‌م كاره‌ هونه‌رییه‌كانی فیلمی سینه‌مایی (غه‌ریبانه‌ له‌م خۆشبه‌ختییه ده‌ڕوانم) ته‌واو بووه‌ و‌ بۆ نمایشكردن ئاماده‌یه.

سینا محه‌مه‌د، ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه‌، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی، له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك)، له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی پۆسته‌ری فیلمه‌كه‌، نووسیویه‌تی: "فیلمه‌كه‌ باس له‌ چیڕۆكه‌ نه‌بینراوه‌كانی نێو ژیانی ژنانی كورد ده‌كات و ئه‌وكاته‌ی له‌لایه‌ن كه‌سانی ده‌وروبه‌ریانه‌وه‌ هیچ گرنگییان پێ نادرێت، هه‌روه‌ها فیلمه‌كه‌ باس له‌ چیڕۆكی ڕاسته‌قینه‌ی ژیانی كورد له‌ نێوان مه‌رگ و ژیاندا له‌ چوارچێوه‌ی چیڕۆكێكی ئه‌وینداریدا ده‌گێڕێته‌وه‌".

سینا محه‌مه‌د و تارا قادر، سیناریۆی فیلمه‌كه‌یان نووسیوه‌ و ساڵح به‌ری و په‌روین ڕه‌جه‌بی، كاره‌كته‌رى سه‌ره‌كیی فیلمه‌كه‌ن.