لە بەغدا چەكدارانی نەناسراو خێزانێكی كورد بە شێوەیەكی دڕندانە دەكوژن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لە بەغدا چەكدارانی نەناسراو خێزانێكی كورد بە شێوەیەكی دڕندانە دەكوژن

چەکدارانی نەناسراو لە بەغدای پایتەختی عێراق هەڵدەکوتنە سەر ماڵی پزیشکێکی کورد و بەشێوەیەکی دڕندانە دەیکوژن.

بەپێی زانیارییەکان، درەنگانی شەوی سێشەممە 15-9-2020، چەکدارەکان چوونەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی دارا رەئوف لە ناوچەی مەنسوڕ لە بەغدا.

چەکدارەکان، کە میدیا عێراقییەکان باس لەوە دەکەن، دز بوون، سەری دارا رەئوف و هاوسەرەکەی و شیلانی کچیان بڕیوە.

شیلان دارا رەئوف پزیشکی دەرمانسازە و لە نەخۆشخانەی شاری پزیشکیی بەغدا لە بەشی نەخۆشییە شێرپەنجەییەکان، کاری دەکرد.

بەهۆی ناکارایی هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی عێراق، دەیان گرووپ و میلیشیای تیرۆریستی، تائیفی و توندڕەو لە بەغدا و شارەکانی دیکەی ئەو وڵاتە بڵاو بوونەتەوە.

ئەو گرووپ و میلیشیایانە بەردەوام کردەی تیرۆریستی و تاوانکاری بۆ بەرژەوەندیی ئەو لایەنانەی کاریان بۆ دەکەن، ئەنجام دەدەن.