کازمی لێژنەی باڵای ئاوەدانکردنەوە دادەمەزرێنێت و برایەکی خۆی دەکاتە سەرۆک
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

کازمی لێژنەی باڵای ئاوەدانکردنەوە دادەمەزرێنێت و برایەکی خۆی دەکاتە سەرۆک

سەرۆک وەزیرانی عێراق لێژنەی باڵای ئاودانکردنەوە و خزمەتگوزارییەکان لە عێراق پێک دەهێنێت و برایەکی خۆی دەکاتە سەرۆکی لێژنەکە.

بەپێی نووسراوێکی نووسینگەی مستەفا کازمیی سەرۆک وەزیرانی عێراق، کازمی رەزامەندی لەسەر دامەزراندنی لێژنەکە بە سەرۆکایەتیی سەباح عەبدوللەتیف موشەتتەت، داوە.

بریکاری وەزارەتەکانی دارایی، نەوت، کارەبا، پلاندانان، داد، سەرچاوە ئاوییەکان، تەندروستی، پیشەسازی، کشتوکاڵ، کار، لاوان و وەرزش و ئاوەدانکردنەوە و بریکاری ئەمینداری بەغدا، یاریدەدەری هونەریی هەموو پارێزگارەکان، نوێنەری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و نوێنەرێکی نووسینگەی سەرۆک وەزیران، ئەندامی لێژنەکە دەبن.

بڕیارەکەی مستەفا کازمی بۆۆ دامەزراندنی براکەی لە رۆژی 11-8-2020 دەرچووە و لە بەندێکی بڕیارەکەشدا هاتووە، کە لە رۆژی دەرچوونییەوە کاری پێدەکرێت.