دوای تەواوبوونی کۆڕۆنا سییەکان چییان بەسەر دێت؟
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

دوای تەواوبوونی کۆڕۆنا سییەکان چییان بەسەر دێت؟

 

بەگوێرەی زانیاریی پزیشکان، ئەو کەسانەی تووشی نەخۆشیی کۆڕۆنا دەبن و کاریگەریی نەرێنی لەسەر سییەکانیان دروست دەکات و قۆناغی نەخۆشییەکە تێدەپەڕێنن، دوای ماوەیەک سییەکانیان تەندروستیی خۆیان بە دەست دێننەوە.

پزیشکانی زانکۆی ئۆکسفۆرد، دوای لێکۆڵینەوە و ئەنجامدانی تاقیکردنەوە لەسەر ئەو کەسانەی ماوەی 3 مانگە کۆڕۆنایان تێپەڕاندووە، بۆیان دەرکەوتووە، دوای 12 هەفتە لە چاکبوونەوە لە نەخۆشییەکە، هیچ شوێنەوارێک لە کاریگەریی نەرێنیی کۆڕۆنا بەسەر سییەکانەوە نامێنێ و سییەکان پاک دەبنەوە.