بەم کارە پووکی ددانەکانت بپارێزە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بەم کارە پووکی ددانەکانت بپارێزە

 

بەم دواییانە پزیشکانی ماڵپەڕی (ئەلۆ دکتۆر) جەختیان کردووەتە سەر بابەتێک، ئەویش دەستەبەرکردنی تەندروستیی ددانەکانە. ئەوان ئاشکرایان کردووە، بەکارهێنان یاخود تێکەڵکردنی کەمێک خوێ لەگەڵ مەعجوونی ددان، پاشان شۆردنی ددان بەم گیراوەیە، پووک بەهێز دەکات، لە هەمان کاتدا پەڵە قاوەییەکانی ددان پاک دەکاتەوە و ناودەم لە بەکترییاکان خاوێن دەکاتەوە.

ئاماژەشیان بەوە کردووە، پێویستە حەفتەی جارێک فڵچەی ددان پاک بکەنەوە و گیراوەی ئاو و خوێ باشترین و بەهێزترین گیراوەیە، کە فڵچەی ددان پاک و خاوێن دەکاتەوە، تەنیا پێویستە نیو کاتژمێر فڵچەکە لە ناو ئەم گیراوەیە دابنێن.