بەرپرسی گشتیی خانەنشینكردن لە عێراق دەستگیر كرا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بەرپرسی گشتیی خانەنشینكردن لە عێراق دەستگیر كرا


ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆكی پێشووی دەستەی خانەنشینكردنی گشتیی عێراق لە بەغدا دەستگیر كرا.


ئەمشەو سەرچاوەیەكی ئاسایشی لە بەغدا ئاشكرای كرد كە نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەلایەن هێزێكی تایبەتی پۆلیسەوە، ئەحمەد ساعدی سەرۆكی پێشووی دەستەی خانەنشینكردنی گشتی دەستگیر كراوە، سبەی چوارشەممە دەخرێتە بەردەم دادوەری لێكۆڵینەوە.


تا ئێستا سەرچاوە فەرمییەكان هیچ زانیارییەكیان لەبارەی هۆكاری دەستگیركردنەكە ئاشكرا نەكردووە، بەڵام بەم دواییە ناوبراو لە پۆستەكەی لادراوە و لە شوێنیدا ئەیاد مەحموود هادی داندراوە، هەروەها ئەو هێزەی پۆلیسەی كە دەستگیریان كردووە، سەر بە دەزگای نەهێشتنی گەندەڵی بوون.