تەقینەوەیەك كاروانێكی هێزەكانی هاوپەیمانانی لە بابل كردە ئامانج
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

تەقینەوەیەك كاروانێكی هێزەكانی هاوپەیمانانی لە بابل كردە ئامانج


ئەمشەو تەقینەوەیەك لە ناحیەی نیلی سەر بە پارێزگای بابل، كاروانێكی هێزەكانی هاوپەیمانانی لە عێراق كردە ئامانج.


شانەی راگەیاندنی ئاسایشی عێراق بڵاوی كردەوە بۆمبێكی چێندراو بەو كاروانانەی هێزەكانی هاوپەیماناندا تەقیەوە كە لە میانی پرۆسەی كشانەوەیاندا لە پارێزگای بابل، كەلوپەلیان دەگواستەوە.


ماوەیەكە كشانەوەی پچڕپچڕی هێزەكانی هاوپەیمانان بۆ شەڕی دژی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش لە عێراق دەستی پێكردووە، لەم ماوەیەشدا چەندین جار ئەو كاروانی ئۆتۆمبێل و بارهەڵگرانە كراونەتە ئامانج، كە یاوەری هێزەكانی هاوپەیمانان بوون و كەلوپەلەكانیان بۆ دەگوازنەوە، لەوانەش دوێنێ دووشەممە دوو تەقینەوەی هاوشێوە ڕوویان دا.


بە پێی راگەیەندراوی شانەی راگەیاندنی ئاسایشی عێراق، شۆفێری بارهەڵگرەكانی كاروانەكەی ئەمڕۆ كرانە ئامانج هاووڵاتیی عێراقی بوون.