مستەفا كازمی داوای سەرژمێركردنی فەرمانبەرانی دەوڵەتی عێراق دەكات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

مستەفا كازمی داوای سەرژمێركردنی فەرمانبەرانی دەوڵەتی عێراق دەكات


ئەمڕۆ سێشەممە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق داوای سەرژمێریكردنی فەرمانبەرانی دەوڵەتی عێراقی كرد.


كازمی لە میانی سەرۆكایەتیكردنی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی وڵاتەكەیدا، لیژنەیەكی پێك هێنا بۆ ئەوەی بە پەلە سەرژمێریی تەواوی فەرمانبەرانی دەوڵەت تەواو بكەن.


ئەم بڕیارەی كازمی لە كاتێكدایە وەزیری پلاندانانی عێراق لە دیدارێكی تەلەڤزیۆنیدا رایگەیاندبوو تا ئێستا ژمارەی فەرمانبەرانی دەوڵەتەكەی نازانێت، هەروەها گوتبووی كە وەزیری دارایی عێراقیش ژمارەی فەرمانبەرانی دەوڵەت نازانێ.


وەزیری پلاندانانی عێراق ئاماژەی بەوە كردبوو كە دەڵێن دوو ملیۆن و ٧٠٠ هەزار فەرمانبەر هەن، بەڵام بە بۆچوونی ئەو حكوومەتی وڵاتەكەی چوار ملیۆن فەرمانبەریشی هەیە.


جێی باسە ئەم لیژنەیەی پێكهاتووە بە سەرۆكایەتی وەزیری پلاندانانی عێراقە و راوێژكاری سەرۆك وەزیرانیش ئەندامە تیایدا، هەروەها نوێنەری چاودێری دارایی، بەرێوەبەری گشتیی دەزگای ناوەندیی ئامار و نوێنەرانی وەزارەتەكانی حكوومەتیش ئەندامن لە لیژنەكە.