سوننەكانی عێراق: دەترسین ساختەكارییەكانی هەڵبژاردنی 2018 دووبارە بێتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

سوننەكانی عێراق: دەترسین ساختەكارییەكانی هەڵبژاردنی 2018 دووبارە بێتەوە

"تا میلیشیاكان چەك نەكرێن هەڵبژاردنی پاك نابینین"


هێزە سوننەكانی عێراق نیگەرانن لەوەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی داهاتوو كە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی كاتی بەڵێنی ئەنجامدانی داوە، بە هەمان شێوەی هەڵبژاردنی 2018 پڕ لە ساختەكاری بێت و دەستكاری ئەنجامەكانی بكرێت.


لەمبارەیەوە ئەمڕۆ سێشەممە پەرلەمانتاری سوننی محەمەد خالیدی كە سەرۆكی فراكسیۆنی "بەیاریق ئەلخەیر"ە، نیگەرانی سوننەكانی پێشان داوە لەوەی ئەگەر میلیشیاكانی عێراق چەك نەكرێن و وەكو 2018 بەو هەژموونەی ئێستایانەوە بمێننەوە، ئەوا ئەستەمە هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد، دوور لە ساختەكاری و دەستێوەردانی چەكداری بەڕێوەبچێت.


دەشڵێ تا چەك بە دەست خەڵكەوە بێت، ئەوا پرۆسەی هەڵبژاردن بەدەر نابێت لە هەڕەشەی كوشتن و چاوسووركردنەوە، جگە لەوەی لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردنیشدا ئەگەری دەستكاریكردن دەمێنێت.


خالیدی هەروەها ئاماژەی بەوە داوە ئەنجامدانی هەر هەڵبژاردنێكی پێشوەختە لەم قۆناغەدا، بە مانای دووبارەكردنەوەی هەمان سیناریۆ پڕ شەرمەزارییەكەی هەڵبژاردنەكانی 2018 دێت و بە ئاسانی ساختەكاری دەكرێ لەگەڵ یاریكردن بە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن.