كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

دامەزراوەیەكی نێودەوڵەتی: جیهان بەرگەی برسییەتی زیاتر ناگرێت

 

دامەزراوەیەكی نێودەوڵەتی لە راپۆرتێكی تازەیاندا بڵاویانکردووەتەوە جیهان بەرگەی برسییەتی زیاتر ناگرێت.

ئەنجوومەنی سەرپەرشتی و هەماهەنگی جیهانی كە دامەزراوەیەكی چاودێری جیهانییە لەلایەن ڕێكخراوی بانكی نێودەوڵەوتی و ڕێكخراوی تەندروستی جیهانییەوە پاڵپشتی دەكرێت ساڵانە راپۆرتێ خۆی لەسەر سەر كێشە نێودەوڵەتییەكان بڵاو دەكاتەوە، ئەمساڵیش لە راپۆرتەكەی خۆیاندا باسیان لە كاریگەری كۆرۆنا لەبەر ئابووری جیهان كردووە.

گرو هارلم برونتلاند، كە بەرپرسی ئەو ئەنجوومەنەیە دەڵێت: "ئەوەی لە بارەی كۆرۆناوە پێشبنیمان دەكرد بە داخەوە زیاتر دەچوون ، بۆیە چاوەڕێی كارەسایی مرۆیی گەورە بین لە داهاتوودا".

ئەم بەرپرسە داوا دەكات كە كاتی ئەوەیە سەركردە سیاسییەكانی جیهان پلانێكی گشتگیر دابرێژن و بودجەی پێویست دابننرێت بۆ ئەوەی مرۆڤایەتی ڕووبەرووی كارەسات نەبێتەوە.

برونتلاند داواشی كردووە كە لوتكەیەكی نێودەوڵەتی لە نێوان رێكخراوی تەندروستی جیهانی و بانكی نێودەوڵەتی و دامەزراوە ئابورییە جیهانییە تاوەكو نەخشە ڕێگەیەكی خێرا بۆ بەرەنگاربوونی دۆخی ئێستای جیهان دابندرێت.